نێچیرڤان بارزانى بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ عه‌باس عێراقچى وەزیری دەرەوەی ئێران كرد
12:04 - 17/06/2025
زەمەن - هەولێر
سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان و عه‌باس عێراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران په‌یوه‌ندی
ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و باسیان له ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێران كرد
و بارزانى پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دوپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان
كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان
و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان.
سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردو، نێچیرڤان
بارزانى و عه‌باس عێراقچی په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و دوایین پێشهاته‌كانى
ئۆپه‌راسیۆن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه سه‌ربازییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئیسرائیلیان
تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بیروڕایان
گۆڕییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكرتوه،
هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دورخستنه‌وه‌ى
ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى
نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى
ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتوه، هه‌ردولا تیشكیان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و كۆمارى ئیسلامیى
ئێران و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه،
دوپاتكرده‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوه،
مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى
جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه ته‌له‌فۆنییه‌كه بو.