780 عیراق

عێراق چوار بەنداوی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات

08:18 - 11/06/2025

زەمەن پرێس:
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، بەمەبەستی گلدانەوە و كۆكردنەوەی ئاو، حكومەتی عێراق بەنیازە چوار بەنداوی گەورە لە هەرێم دروستبكات.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی گلدانەوە و كۆكردنەوەی ئاو، حكومەتی عێراق بەنیازە چوار بەنداوی گەورە لە هەرێم دروستبكات.
وتیشی: بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و ئیدارەدانی هاوڵاتیانی هەرێم، بەنداوەكانی كوردستان ئاوی پێویستیان تێدایە، هەروەها بەهۆی روبەڕوبونەوەی شارەكانی ناوەڕاست و باشور بەوشكە ساڵی، هەرێم پابەندە بەبەردانەوەی ئاو بۆ شارەكانی عێراق.
سەبارەت بە فشارەکانى بەغدا بۆ سەر هەرێم بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر، ناوبراو ئەوەى خستەڕوو، تا ئێستا حكومەتی عێراق فشاری لێنەكردون ڕێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ شارەكانی ناوەڕاست و باشور زیادبكەن.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەرهەمی گەنمی  جوتیارانی هەرێم ساڵانە لە یەك ملیۆن و (500) هەزار تۆن نزیك دەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ عێراق تەنها  (400) هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێتەوە لەكاتێكدا تەواوی گەنمی جوتیارانی عێراق دەكڕێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن