185 کوردستان

دوو درۆن لە هەولێر کەوتنە خوارەوە

08:45 - 17/06/2025

زەمەن پرێس:
ئەمڕۆ دوو درۆن لە هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و لە سێ رۆژی رابردووی شەرەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمە سێیەم جارە کە درۆن لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە بە پێی دوایین ئەو زانیارییانەی بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، لە سنووری شەمامک سەر بە پارێزگای هەولێر دوو درۆن کەوتووەنەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، تا ئێستا نازانرێت لە لایەن کام وڵاتەوە ئاڕاستەکراوە و ئایا بە سیستەمی دژە مووشەک کەوتووەتە خوارەوە یان نا.
لە سێ رۆژی رابردووی شەرەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەمە سێیەم جارە کە درۆن لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە.
بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ئاسمانی عێراق چەند جارێک درۆن و مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە، هەر ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لێدراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن