416 ئابوری

ئەمڕۆ دادگای فیدڕڵی بڕیارێك لەبارەی موچەوە دەدات

12:49 - 17/06/2025

زەمەن - ئابوری

سەرچاوەیەك رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیارێك لەبارەی موچەوە دەدات و حكومەتی عیراقیش بۆ چارەسەری ناكۆكیەكان موچەی مانگی پێنج دەنێرێت.

 هەرچەندە ئەمڕۆ بابەتی موچەی هەرێم لە كارنامەی دادگای فیدراڵیدا نییە، بەڵام بە ئەگەرێكی زۆرەوە دادگای فیدرالی كۆدەبێتەوە و بڕیارێك لەبارەی موچەی موچەخۆرانەوە دەدات.

بەگوێرەی زانیاریەكان؛ حكومەتی عیراق موچەی مانگی پێنج دەنێرێت وەكو هەنگاوەی یەكەم بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان، دواتر هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی تر دەدات.

هاوكات ئەندامانی دادگای فیدراڵیش گەڕاونەتەوە بەغداد و سەرۆكی دادگاش هەوڵی نزیككردنەوەی لایەنەكان دەدات.
سەرچاوە: كەناڵی كوردسات

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن