هۆکاری دواکەوتنى بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچە ئاشکرا دەکرێت
06:47 - 17/06/2025
زەمەن
پرێس:
پەرلەمانتارێکی
کورد لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە تێڕوانینی دادگای فیدراڵی، بەشێكی زۆری
پەرلەمانتاران و وەزیرانی حكومەتی ناوەند، بڕیارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی
نادەستووریی و نایاساییە.
غەریب
ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی
كۆبوونەوەی دادگاى باڵاى فیدراڵى لەسەر پرسى مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گرنگە
كاتێك بدرێت بە لایەنەكان بەتایبەت بە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی
پێش بڕیاری دادگا هەوڵبدەن لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون.
ئاماژەى
بەوەشکردوە، بە تێڕوانینی دادگای فیدراڵی، بەشێكی زۆری پەرلەمانتاران و وەزیرانی
حكومەتی ناوەند، بڕیارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی نادەستووریی و نایاساییە و
خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە.
بڕیاربوو
دوێنێ دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەبچێت و بریاری
وەلائی دەربکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەکێک لە دادوەرانی دادگاکە لە حەج
نەگەڕاوەتەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە.