هۆکارەکانی پشت داوای چۆلکردنی "تارانی پایتەخت" چین؟!
6/17/2025 1:39:00 PM
هونەر حاجی جاسم
تاران جگە لەوەی پایتەختە، شارێکی گەورەی میترۆپۆلیتانە Metropolitan. وە هەروەها قولایی ستراتیژی دەولەتی ئێرانیشە. لەگەل دەستپێکردنی شەڕەکەش، ئیسرائیل زۆرترین گورزی لەم شارە و دەوروبەری ئەم شارە داوە. ئێستاش لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئیسرائیل داوای چۆلکردنی دەکرێت. لە ڕوانگەی جوگرافیەی سەربازی Miltary Geography هۆکار زۆرن، کە داوای چۆلکردنی دەکرێت. بەلام بە بڕوای بەندە یەکێك لە هۆکارەکان پشت ئەم پەیامانە گورزێکی سەربازیە لە ناوەندێکی ئەتۆمی یانیش جبەخانەیێکی گەورەی سەربازی ئەمەش ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی بومەلەرزێکی Earthquake گەورە یان دەردانی تیشکی ئەتۆمی!
هەر کارەساتێک لەم شێوەیە درووست بێت، ئەگەر ڕوخانی ژێرخانی شارنشینی ئەم شارە یەکجار زۆرە، چونکە ئەم شارە کێشەی زۆر گەورەی ژێرخانی نیشتەجێبوونی هەیە. بەتایبەت کۆنی کەرتی نیشتەجبێوون و خراپبوونی سیستەمی ئاورۆی Drainage system و چەندین کێشەی تری خزمەتگوزاری. جگە لەوەش لە ئەنجامی دەردانی تیشک و تەقینەوەی جبەخانەی چەک دەبێت، کە دەبێتە هۆی مردنی هەزاران مرۆڤ و برینداربوون و بەرکەوتنی هەزاران مرۆڤی دیکە!
بەو کەمە شارەزایایەی لە جوگرافیەی سەربازی و جوگرافیەی شار و جەنگی ناو شارە گەورەکان هەیە، بەتابیەت شاری میترۆپۆلیتان Metropolitan. پێم وایە یەکێک لە هۆکارەکانی دوای چۆلکردنی تاران بریتی بێت لەم بارودۆخە. هەرچەندە هۆکاری تری سیاسی و ئەمنی بوونیان هەیە! لە کۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بلێم کە سیناریۆکانی پشت داوای چۆلکردنی شاری تاران زۆر ستراتیژین بۆ ئیسرائیڵ و ئەمریکا، وە زۆر مەترسی داریشن بۆ خەلکی ئەم شارە و دەوروبەری!