24 کوردستان

دوو پارچە درۆن لە سنوری هەولێر کەوتنە خوارەوە

05:58 - 17/06/2025

زەمەن - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 17-6-2025 لە دەشتی شەمامک لە پارێزگای هەولێر دوو پارچە درۆن کەوتنە خوارەوە.

 

 حاڵی حازر هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و خەریکی کۆکردنەوەی پارچەکانن.

هاونیشتمانییەکیش لە دەشتی شەمامک بە تەلەفزیۆنی رووداوی گوت، یەکێک لە پارچە درۆنەکان لە نزیک گوندی سۆربەش و ئەوی دیکە لە نزیک شارۆچکەی پیرداود کەوتوونەتە خوارەوە.
 کەوتنە خوارەوەی پارچە درۆنەکان هیچ زیانێکیان نەبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن