45 عیراق

سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە

08:33 - 17/06/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فائق زەیدان کۆبووەوە. 
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتى کۆمار، لەکۆبوونەوەکەدا چۆنیەتی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و دەزگاکانی دادوەری و جێبەجێکردن تاوتوێکران.
 سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی گیانی هاوکاری بەردەوام لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری و تەواوی دامودەزگاکانی دەوڵەت کردوەتەوە بۆ بەشداریکردن لەپێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان.
هاوکات ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد لەپاڵپشتیکردنی کاری دامودەزگاکانی دەوڵەت و بەرزکردنەوەی ئەدای دامودەزگاکانی دادوەری بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان لەخزمەتی کۆمەڵگادا جێبەجێ بکەن.
لای خۆیەوە دادوەر زەیدان پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ بایەخدان بە دامەزراوەی دادوەری و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی بەشێوەیەک کە خزمەت بەچەسپاندن و جێبەجێکردنی یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن