83 عیراق

تەیف سامی: بۆ ناردنی موچە، دەبێت هەرێم تەوتین بكات و داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست بكات

06:34 - 12/06/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی دارایی عێراق هەواڵی سەردانی وەفدێكی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی بۆلای تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ بڵاوكردەوە و وەزیر جەختیکردوەتەوە، بۆ ناردنی موچە، دەبێت هەرێم تەوتین بكات و داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست بكات
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ وەفدێكی فەرمانبەران و مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی سەردانى تەیف سامی وەزیری داراییان کردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی پرسی تەوتینكردنی مووچە، پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و جەختكراوە لەسەر پێویستی هاندانی هەرێمی كوردستان لەسەر پەلەكردن لە تەوتینكردنی موچەو رادەستكردنی داهاتە نەوتیی و نانەوتییەكان بۆ ئەوەی بتوانرێت موچەكانیان بۆ بنێردرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە واقعی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی و وەفدەكە ژمارەیەك داواكارییان خستوەتەڕوو.
لەبەرامبەردا وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی پێی وتوون وەزارەتەكەمان سورە لەسەر زامنكردنی مافی كارمەندانی پەروەردەیی.
ه

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن