پەرلەمانى عێراق لەسەر وەرگرتنى ١٠٠ ملیۆن دیناری پەرلەمانتاران هاتە دەنگ
07:47 - 11/06/2025
زەمەن
پرێس:
پەرلەمانى
عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی خەرجكرنی ئەو بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ پەرلەمانتارانی عیراق،
سەرلەبەری ناڕاستە و درۆیەكی هەڵبەستراوە.
فەرمانگەی
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە فەرمی وەڵامی ئەو راگەیەندراوەی دایەوە
كە بەناوی (گردبوونەوەی نیشتمانیی خانەنشینانی عیراق) بڵاوكراوەتەوەو تێیدا هاتووە
كە هەر پەرلەمانتارێكی عیراق بڕی 100 ملیۆن دیناریان بۆ خەرجكراوە وەك پاداشتی
كۆتایی خزمەت.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دەنگۆی خەرجكرنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پەرلەمانتارانی
عیراق، سەرلەبەری ناڕاستە و درۆیەكی هەڵبەستراوە، ئامانجیش لێی سووكایەتیكردنە بە
ئەنجومەنی نوێنەران و شێواندنی وێنەیەتی لەبەردەم رای گشتی.
فەرمانگەی
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەشکردوە، ماوەی زیاتر لە چوار مانگە
وەزارەتی دارایی عیراق هیچ تەمویلێكی دارایی لە بودجەی بەكاربردن بۆ پەرلەمان
نەناردووە، لەوانەش شایستەی بەكرێگرتنی خانوبەرەی تایبەت بە ئەندامانی پەرلەمان.