زاناکان لەبارەی ڕفاندنی خواردن لەلایەن نەورەسەکانەوە لێکۆڵینەوە دەکەن
03:29 - 10/06/2025
زەمەن _ جیهانی
وۆڵ ستریت جۆرنەڵ دەڵێت: زاناکان دەیانەوێت لە نەورەسەکان بکۆڵنەوە کە بۆچی خواردنی خەڵک دەفڕێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنەڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هەر جارێک بتەوێت بچیت بە ئارامی لە کەناری یەکێک لە دەریاکانی بەریتانیا پارووە نانێک بخۆیت، دەبینیت هۆشدارییەکت بۆ نوسراوە، پێتدەڵێت ئاگاداری نەورەسەکان بە، ئەوان دێن خواردنەکەت دەفڕێنن، لەسەر کەنارەکانی دەریا، ئەوان پاڵەوانی ئەوکارەن.