19وتار

پەرلەمان بەتامی ئەنجومەنی گوندو ناوچەی جوتیاران

6/12/2025 1:38:00 PM
بەهرۆز گەڵاڵی

ڕۆژگارێک ئێمەی کورد لە شۆڕشدا خەونمان بە دیموکراسی و هەڵبژاردن و سەربەخۆ بون و ئازاد بون دەبینی .خۆزگەمان دەخواست تۆبڵێی ڕۆژێک بێت بەچاوی خۆمان  بیبینین  کە هەڵبژارن لە ووڵاتی ئێمەش بکرێت و میللەتەکەمان نەفەسێکی بێتەوە بەرو تەجاوزی ئەنجومەنی گوندو ناوچەی جوتیران بکەینو هەڵبژاردن لە ولاتی ئیمە بکریتە بنەما ی حوکمرانی.

ڕۆژگار هاتو چو کورد لەم بەشەی کوردستان بوە خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆی .بەلام بە داخەوە ئەوەی کە پێچەوانەی ئەم خەونە مێژینەی کورد دەوەستێتەوە بکەرە سیاسیەکانی ئەمرۆ یەبەخەونەکانی دوێنێمانەوە.

ئەمڕۆ بەداخەوە کورد بکەرێکی سیاسی وەک مامجەلالی نیە بە دەستپێشخەریەکانی بەستەلەک و لەمپەرەکان لابدات و دور لەعینادی سیاسی چارەسەری گرفتەکان بکات .مام جەلال هەمیشە دەیتوانی بەستەلەکەکان بتوێنێتەوە و وەک ئەو پەندە کوردییەی کەدەڵێت (ئەگەر شاخ نە جولا تۆ بڕۆ بۆلای).

لە خولی پێنجەمی پەڕلە مانی کوردستان  هەولدرا بۆ دریژکردنەوەی وادەی پەرلەمانی بەسەرچو ،لە ١٠-٩-٢٠٢٢ بە بریاریک وادەی پەڕلەمان درێژ کرایەوە . ئەوە بۆ یەکەم جار نەبو کە دەستکاری بە پەرلەمان و وادەی هەڵبژاردن بکرێت .خۆ بچوککردنەوەکە و خۆچەماندنەوەکە لێرەدایە  کە لە عیراقەوە بە پێی برگەکانی مادەی سیانزەی دوەمی دەستوری عیراق  بۆ ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاری تەمەن درێژی وادەی پەڕلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە و بەناچاری پەسەندکرا.کە لەوڕۆژەوە تائێستا پەڕلەمانی کوردستان پەکخراوە .ئەمە ئەگەر بەشێکی لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عیراق بێ، ئەوە بەشەکەی تری لە ئەستۆی دووحزبەگەورەکەی خۆمانە. بە ڵام مخابن ، لە ٢٥-١٠-٢٠٢٤ وە هەڵبژاردنمان ئەنجامداوە. کەچی بە داخەوە  ،حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەهۆیڕێکنەکەوتنیان نەیانتوانیوە  پەڕلەمان کارابکەن و حکومەت پێکبهێنن ومێژوش رەحم بە کەس ناکات .دیارە سەرکردایەتی سیاسی بێمنەتی لەبەرانبەر بەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیان دەکەویتە ئەستۆ .. لە هەمان کاتدا ئەو قەناعەتە لای خەڵک دروست دەبیت کە باڵادەستان بە لۆژیکی ئەنجومەنی گوندو ناوچەی جوتیاران مامەلە لەگەل پەڕلەمان و حکومەتی هەرێم دەکەن.

 یەکێتی نیشتمانی کوردستان  مێژویەکی پڕسەروەری لە بوێری  ولە شەردا هەیە و ، ئیستا پێویستی بەوەیە ئەم سەروەرییە وەک مامی سەرکردە بگوێزێتەوە بۆ بواری ئاشتی و پێکەوەیی ، دۆخەکەش ئەوە دەخوازێ کە کۆتایی بەم عینادە سیاسییە بهێنرێت وەک رابردو یەکێتی هەمیشە حزبی چارەسەری کێشەکان بوە … ئەمڕۆ وەزعی سیاسی لە ناوچەکە بە قۆناغێکی پڕلەگۆران و گۆڕانکاری دەڕوات . کورد دەبێ لەناو ئەم گۆڕانکاریانە دابێت و ڕۆڵی مێژووی خۆی ببینێت و سودی زیاتر وەرگرێت لەم بارودۆخەی بەڕێگاوەیە… ڕێگا دروستەکە ئەوەیە کەگۆڕانکاری  لە سیاسەتی باکور … نەخشە ڕێگای ڕۆژئاوا . خۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات . ئەمانە هەموی دەخوازێ ،هەمووی دەکەوێتە ناو ئەم چوار چێوە سیاسیەی کەئەمڕۆ دەوڵەتە خاوەن بڕیارەکان نەخشەی ڕێگایان بۆ کێشاوەو داناوە . کوردیش یەکگرتوبێت دەکەوێتە ناو ئەم نەخشە ڕێگایەی ئامادەکاری بۆ دەکرێ لە پێناوی ڕێکخستنەوەی سنورەکان . بەڵام گەر ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان  یەکگوتار نەبین لە هەمبەر پرسە نەتەوەییەکانمان دەیدۆڕێنین  و لەگۆڕانکاریەکان هیچمان دەست ناکەوێت … بۆیە وە ک نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عیراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەی پیدا پیویستە یەکیتی و پارتی بە گیانی  سازشکردن لە گەل یەکتریدا پەلە بکەن لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەرنا دۆخەکە ئالۆزتر دەبیت .


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن