ژنە حاجییەکی کورد لە سعودییە منداڵی بوو
04:06 - 12/06/2025
زەمەن:-
ژنەحاجییەكی خەڵكی ناوچەی خەلیفانی ئیدارەی سۆران دوای بەجێهێنانی ڕێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج لە نەخۆشخانەیەكی مەدینە و پێش گەڕانەوەی بۆ كوردستان منداڵێكی بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، یوسف چۆمانی، بەرپرسی نوسینگەی حەج و عومرەی سۆران ڕایگەیاند: ئەمە یەكەم منداڵی كوردە كە ئەمساڵ لە وڵاتی سعودیە لە دایك دەبێت و ناونراوە (محەمەد) و لە ئێستادا تەندروستی منداڵەكە و دایكەكەشی باشە، بەڵام منداڵەكە پێویستی بەوەیە پاسەپۆرتی كاتی بۆ دروست بكرێت بۆ گەڕانەوە و ئەمەش چەند رۆژێكی پێویستە.