44 جیهان

وڵاتێکی کیشوەری ئەمریکا ڤیزا بەخەڵکی کوردستان دەدات

03:32 - 03/06/2025

زەمەن:-

 

 باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر کورد لە کەنەدا دەژین و ڕۆژانەش ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ئاشکرایکرد، سەنتەری ڤیزای کەندا لە هەولێر ھەیە و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی ڤی ئێف ئێس بکەن یان لەرێگەی ئۆنڵاینەوە  دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای کەنەدا پێشكه‌ش بکەن.

کریستۆفەر بۆوم وتیشی: تەواوی پرۆسەکە لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت، تەنیا بۆ مۆرکردنی پاسپۆرتەکان دەبێت لە عەممان مۆر بکرێن، بەڵام دەکرێت و رۆژانە خەڵکی ڤیزا وەردەگرن بەبێ هیچ کێشەیەک. سەڕەرای ئەمەش دەزانم پرۆسەکە ئاسان نیە و ھەندێک زەحمەتە، بەڵام ڤیزا دەدرێتە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ئاماژەی بەوەدەکات، ژمارەیەکی زۆر کورد لە کەنەدا دەژین، ژمارەیان وەک کوردانی ئەوروپا نییە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کورد لە کەنەدا دەژین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن