نزیکەی 300 قوربانی دیسان فڕۆکەی بۆینگ
6/12/2025 7:25:00 PM
دانا حەمەعەزیز
ئەم بەیانیە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تاتای
هیندستان، دوای بەرزبونەوەی لە زەوی، کەوتە خوارەوە و لە تەنیشت فڕۆکەخانەی ئەحمەد
ئاباد خۆی کێشا بە مەڵبەندێکی تەندروستی دا. فڕۆکەکە لە جۆری Boeing 787-8 ی
ئەمریکی یە.
بەپێی زانیاریەکان، لە کۆی 242 سەرنشین، یەک کەس
بە برینداریی دەربازی بوە کە لە سەر کورسی ژمارە12A دانیشتبوو. 169هیندی، 53 بریتانی، 7
پۆرتوگالی، هاوڵاتیەکی کەنەدی و 12 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی، لە ناو فرۆکەکەدا
بوون.
هەر
بەپێی زانیاریەکان، 28 کارمەندی ناو مەڵبەندە تەندروستیەکە، بە خەستی بریندار
بوون. دەربازبوەکە دەڵێت دوای نیو خولەک لە هەڵسانی، فڕۆکەکە دەنگێکی گەورەی
لێبەرزنۆتەوە و کەوتۆتە خوارەوە.
هێڵی ئاسمانیی تاتا ی هیندستان رایگەیاند بڕی سەد
هەزار دۆلار ئەدات بە کەسوکاری هەریەك لە کوژراوەکان! دیسان، هەستیاری و مەرجەکانی
سەلامەتی فڕۆکەی بۆینگ ی ئەمریکی کەوتە ژێر پرسیارەوە و پێشبینی دەکرێت پشکەکانی
دابەزن. کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە پێشکەوتوە، پرسیارگەلێکی زۆر لە سەر مەرجەکانی
سەلامەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ڕاستە فڕۆکەکە بڕێکی زۆر سوتەمەنی پێبوو، چونکە
خۆی بۆ گەشتێکی دووری هەشت هەزار کیلۆمەتری بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویك ی لەندەن،
ئامادەکردبوو، بەڵام تەقینەوە و ئینجا کەوتنەخوارەوەی بەو خێراییە، جێگەی پرسیارە
و کۆمپانیای بۆینگ دەستبەجێ کەوتە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەم شکستە.
جارێ نەزانراوە هۆکاری کەوتنی ئەم فرۆکەیە چیە،
بەڵام بەپێی هەموو لێکۆڵینەوەکان، مەرجەکانی سەلامەتی فڕۆکەی ئێرباس ی ئەوروپی لە
بۆینگ ی ئەمریکی، زیاترە! دانا حەمە عەزیز