55 عیراق

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئامادەکاری بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکە دەکات

03:24 - 12/06/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 لەبەیانی ئەمڕۆوە، ئامادەکارییەکان بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەستیان پێ کردووە و بەشێک لە کەلوپەل و پێداویستی و بەڵگەنامەکان لەنێو باڵیۆزخانەکە دەگوازرێنەوە. 

 ئەمڕۆ پێنجشەلممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، رێگە نەدراوە ئەو هاوڵاتییە عیراقییانەی لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد کار دەکەن بگەرێنەوە بۆ سەر کار و پێیان گوتراوە دەوام مەکەن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداریی توندی داوە لەوەی هەڕەشەی تیرۆر و ململانێی سەربازیی لەنێو شارەکانی عێراقدا هەیە، ڕاشیگەیاندووە، ڕێنمایی بە تەواوی فەرمانبەرانی لاوەکی حکوومەتی ئەمەریکا داوە، عێراق بەجێ بێڵن.

هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە هاووڵاتییانی دەڵێت: گەشتکردن بۆ عێراق لەو کاتەدا، هیچ جێی دڵنیایی نییە، بۆیە قەدەغەیە بچنە ئەو وڵاتە.

هاوکات، بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرای دەکەن، ڕێکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا، لەچوارچێوەی هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکەیە کە گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن