٢٥٠ ملیۆن هەنگ هەڵاتن
04:52 - 01/06/2025
زەمەن _ جیهانی
لە ویلایەتێکی ئەمریکا، بارهەڵگرێک کە ژمارەیەکی زۆر پورەهەنگی هەڵگرتبوو وەرگەڕا و لە ئەنجامدا نزیکەی 250 ملیۆن هەنگ هەڵهاتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە ویلایەتی لیندنی ئەمەریکا لە نزیک سنووری کەنەدا، بارهەڵگرێک بە ٢٥٠ ملیۆن هەنگەوە وەرگەڕا، پۆلیسی واتکۆم، دوای وەرگەڕانی بارهەڵگرەکە، داوای لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کردووە خۆیان لە پێوەدانی هەنگەکان بپارێزن.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی فریاگوزاری ناوچەکە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە بەهۆی هەڵەی شۆفێرەکە بووە، کاتێک لە ڕێگاکەدا بەهەڵە پێچی کردووەتەوە، بووەتە هۆی ئەوەی بارهەڵگرەکە وەرگەڕێت و بکەوێتە ناو چاڵێکەوە.
تیمەکانی فریاگوزاری بە خێرایی بەهاوکاریی زیاتر لە 20 هەنگەوان پورەکانیان ڕێکخستەوە و بۆ ئەوەی هەنگەکان بگەڕێننەوە.
دەشڵێن: هیوادارن زۆربەی هەنگەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بگەڕێنەوە بۆ ناو پورەکان و شاژنەکانیان بدۆزنەوە.