142 کوردستان

بەپەلە.. هيرشێکی نوێ لە هەولێرەوە بۆ بەغدا

03:35 - 12/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: حكومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشی کردە سەر حکومەتی فیدراڵ و دەڵێت: حكومەتی فیدراڵی سوورە لەسەر چەسپاندنی کۆمەڵێک یاسای ڕژێمی پێشوو کە یاسای بەعسی و ناوەندییەتیی بەسەرچووە، بەتایبەتی یاسای ساڵی 1976، کە بەشێوەیەکی ئاشكرا دژی بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و ماددەکانی دەستووری بەركارە، سەرباری ئەوەش مووچە و بژێویی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی بڕیوو.

دەشڵێت: بڕینی مووچە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و سیاسەتی برسیکردنی بەرنامەبۆداڕێژراوە، بۆ جێبەجێکردنی جیاکارییەکان کە دژی دەستوورن و ئەوەش لە دڕندانەترین پێشێلکارییەکانە"

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوو لە بەغداد دەڵێت: ئێوە بە ئاشکرا دەستوور پێشێل دەکەن، چەندین ساڵ ڕێگر بوون لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز، کە بنەمای چارەسەری هەموو کێشەکانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن