59 جیهان

تاکو ئێستا یەک ملیۆن و 250 هەزار حاجی چوونەتە سعودیە

07:04 - 26/05/2025

زەمەن - جیهانی

سەلمان دوسری، وەزیری راگەیاندنی سعودیە رایگەیاند، تاکو ئێستا یەک ملیۆن و 250 هەزار حاجی بۆ ئەنجامانی فەریزەی حەج لەسەرجەم دەروازەکانەوە بە رێگەی فەرمیی چوونەتە سعودیە.

راشیگەیاند، 50 هەزار کارمەندی تەندروستییان لە سەرجەم دەروازەکان داناوە بۆ خزمەتی حاجییان، لەناو مەککەش 50 هەزار کارمەندی دیکەیان داناوە بۆ پێشکەشکردن و ئاگاداربوون لە تەندروستیی حاجییان.

گوتیشی، لەبەر گەرمای سعودیە، چەتریان بۆ سەرجەم حاجییان دابین کردووە، بە نوێترین و باشترین ئامێری فێنککەرەوەشیان بۆداناون بۆئەوەی کەشێکی گونجاویان بۆ دابین بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن