ئەمڕۆ بەغدا میوانداری ٣٤هەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات
09:47 - 17/05/2025
زهمهن - عێراقی
٣٤هەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ لە
بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوە دەچێت.
بە بەشداری سەرۆک و سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی ٢١ وڵاتی عەرەبی و نوێنەرانی
چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی، ٣٤هەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدای پایتەختی
عێراق بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەی وڵاتانی عەرەب لە ٣٤هەمین دانیشتنی کۆمکاری عەرەبیدا
کە لە ژێر ناو و نیشانی دیالۆگ و هاوپشتی و گەشەپێدان (حوار و تضامن و تنمیة)، بەڕێوەدەچێت،
لەبارەی دۆخی ناوچەکە و جیهان و ئاستەنگ و ململانییەکان گفتوگۆ بکەن.
پێشتر بەغدا سێ جار لە ساڵانی ١٩٧٨، ١٩٩٠ و ٢٠١٢ میوانداری کۆمکاری عەرەبی
کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت، دۆخی فەڵەستین و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تەوەری
سەرەکی گفتوگۆکانی کۆمکاری عەرەبی بێت.
هاوکات، هاریکاریی سیاسی و ئابووری ئەندامانی کۆمکار و هەروەها هەڵسەنگاندنی
دوایین دۆخی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی لەوانەش سووریا، سوودان، لەسەرووی باس و خواسەکانی
کۆبوونەوەکە بێت.
تا ئێستا ئامادەنەبوونی هەریەکە لە سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع، سەرکۆماری
لوبنان جۆزف عەون، سەرکۆماری جەزائیر عەبدولمەجید تەبوون و پاشای ئۆردن شاعەبدوڵڵای
دووهەم، لە ٣٤هەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی یەکلابووەتەوە.
بەر لە کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد
شیاع سوودانی ڕایگەیاند، بەغدا جارێکی دیکە ڕۆڵی مێژوویی خۆی بەجێ دەگەیەنێت و میوانداری
برایانی عەرەب دەکات بۆ داڕشتنی ڕوانگەیەکی ستراتیژیک بۆ داهاتوو و گوتیشی:
"کۆمکاری عەرەبی دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی یەکگرتوویی و باس کردن لە چەند پرسێکی
گرنگ و یەکڕێزی و بەهێزکردنی هەڵوێستەکان.