ئەفسەرێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
12:34 - 06/12/2025
زەمەن_سلێمانی
ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ شەممە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەوا عومەر عەبدولکەریم کوڕی نووسەر و شاعیر عومەر کەسان، بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رەوا لە کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان ئەفسەر بووە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە.
عومەر کەسان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "کوڕی جوان و عاقڵم، چۆن دەستتچوو خۆت بکوژی، چۆن چۆن؟".