69 کوردستان

بەپەلە.. ئۆپۆزسیۆن بەبێ نەوەی نوێ رێککەوتن

03:31 - 07/12/2025

زەمەن:-

 هەریەکە لە رەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەریی وەک ئۆپۆزسیۆن رێکەوتن لە پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی یەکدی بکەن.

ئەمڕۆ، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥،  لەبارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە شاری هەولێر، هەریەکە لە (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان) کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغداد و، چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و ، پاراستن و بەدەستهێنانی شایستەداراییەکان و مافە دەستوریەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 

لە کۆتاییدا هەر سێ لایەن، هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەو گفتوگۆکان.

ئەمە لە کاتیکدایە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵوێست ٥ کورسی، یەکگرتوو ٤ کورسی و کۆمەڵ ١ کورسی بەدەستهێنا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن