رێباز حەملان: وەزارەتی ناوخۆ نادەین بە یەکێتی
04:48 - 07/12/2025
زەمەن _ هەواڵ
ڕێباز حەملان ڕایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ ئیستحقاقی پارتییە و نادرێت بە یەکێتی، لە بری ئەوە وەزارەتی پێشمەرگەیان پێدراوە کە ئەویش وەزارەتێکی سیادییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە بەرنامیەکەی تەلەفیزیۆنیدا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد قسەی کرد و وتی: وەزارەتی ناوخۆ ئیستحقاقی پارتییە و نادرێت بە یەکێتی.
وتیشی: پێش هەڵبژاردن پارتی نەرمی زۆری نواند بۆ یەکێتی، جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی شارەوانی و چەند وەزارەتێکی تریان پێدرا، بەڵام یەکێتی ڕێککەوتنەکەی نەکرد و کەوتە دوای هەڵبژاردن.
لەبارەی داهاتی ناوخۆ و ناردنی ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغداد ئاماژەی بەوەدا، ئامادەکارەی بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ کراوە و هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینارەکە ئامادە دەبێت، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بەشی سێ مووچە سیولەیان لە بەردەستە.