حکومەتی عێراق؛ بەهەڵە ناوی حیزبوڵا خراوەتە لیستی تیرۆرەوە
01:37 - 04/12/2025
زەمەن _ عێراقی
بەیانی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، کە ٧٦ کەس و ٢٤ گرووپی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە کە لەناویاندا حیزبوڵاى لوبنان، حوسییەکانى یەمەن، بەرەى نوسرە و دەستەى تەحریرى شامی تێدایە.
دواتر لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: ناوی ئەو گروپانەی کە هێنراون و خراوەنەتە لیستی تیرۆرەوە هەڵەی تێدا کراوەو چاکی دەکەنەوە و تەنیا قاعیدە و داعش، ئەوانەی سەر بەو گرووپانەن تیرۆرستن.