21 کوردستان

وەزارەتی دارایی هۆشداری بە خانەنشینان دەدات

04:49 - 02/12/2025

زەمەن_هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی دارایی هۆشدارییەک دەداتە ئەو خانەنشینانەی کە پێش ساڵی ٢٠٢٥ خانەنشین بوون و شەش ئیکرامییەکەیان وەرنەگرتووە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:  "پرۆسەی پێدانی شەش مووچە بە خانەنشینانی ساڵی ٢٠٢٤ دەمێکە تەواوبووە، ئەو خانەنشینانەی تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووە یان مەرجەکان نایانگرێتەوە یان کێشەیەکی دیکەی ژمێریارییان هەیە، پێویستە سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن."

ئاماژەی بەوەشداوە، ابەشکردنی ئیکرامیەی شەش مووچە بەگوێرەی تەمەنی خانەنشینیان دەبێت واتا ئەوانەی 62 ساڵن خەرج دەکرێت کە تەواو بوون 63 ساڵییەکان شەش مووچەکە وەردەگرن."

دەشڵێت:  ئەو خانەنشینانە دەبێت سەردانی ئەو فەرمانگەیە بکەن کە پێش خانەنشین بوون خزمەتی وەزیفیان لێکردووە و دڵنیایی وەرگرن لەسەر ئەوەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە و کەی بۆیان خەرج دەکرێت، ئەو خانەنشینانەی شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە مەرجە ١٨٠ ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین بوون، بەشێک لەوانەی مەرجی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، بەشێك لەوانە لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، و بەشێکی دیکەشیان تاوەکو ئێستا ماون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن