10 کوردستان

لە ناوەندی شار بەفر دەبارێت

12:17 - 04/12/2025

زەمەن_هەرێمی کوردستان

 

بەشیوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەفر لە ناوەندی شارەکانیش دەبارێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکەرییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکان، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی ماوەدرێژ ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەوبارەیەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد، کاریگەریی شەپۆلەکە زۆرترینی لەسەر دەڤەری ڕاپەڕین دەبێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە نزیکەی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ ملیم باران دەبارێت.

ئەو کەشناسە، لەبارەی بارینی بەفرەوە دەڵێت: سەرەتای ساڵی نوێ واتا مانگی کانوونی دووهەم- زۆر سارد دەبێت و ئەگەری بەفر بارینی زۆرباش هەیە بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شاری سلێمانی چەند ناوچەیەکی دیکە، پێشبینیش دەکرێت لە چەند ناوچەیەک ڕیکۆردی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن