ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکان بارانی رەحمەت دەبارێ و سبەی دەبێتە لێزمەباران
11:54 - 07/12/2025
زەمەن - هەواڵ
کەشناسیی هەرێمی
کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە: "کەشی ناوچەکەمان ئەمڕۆ بە گشتی هەور،
بارانبارین، زیادبوونی خێرای با و نزمبوونەوەی پلەی گەرما دەبێت و باران لە سەرجەم
ناوچەکان دەبارێ".
لەبارەی کەشوهەوای
سبەیەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە: "بارانبارین لە پچڕ
پچڕەوە دەگۆڕێ بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێ کات و ناوچە بۆ لێزمەباران
لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندی کات".
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری
پێشووی کەشناسیی پارێزگای سلێمانی، رونیكردەوە "بەهۆی ئەوەی کەشەکە ناسەقامگیرە
و بارانی ئاسایی نییە، لە ناوچە نزمەکان و دۆڵەکان ئەگەری لافاو و بەرزبوونەوەی
ئاو هەیە، نەوەک هەموو هەرێمی کوردستان".
ئەو پسپۆڕەی کەشوهەوا
دەڵێ: "چەند ساڵێکە سەرەتای بارانبارین بە ناسەقامگیری دەستپێدەکات و ئەم ساڵیش
وادەبێت. شەپۆلەکە لە پارێزگای دهۆک و زاخۆوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر،
سلێمانی و هەڵەبجە".
ئاسۆ کەمال وتی:
"چەقی ئەم شەپۆلە 48 کاژێری رۆژانی دووشەممە و سێشەممە دەبێت و لەو ماوەیەدا
زیاتر ئەگەری لافاو لە ناوچە نزمەکان هەیە".
بەگوێرەی کەشناسیی
هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێت
و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 17 پلەی
سیلیزی
سلێمانی؛ 16 پلەی
سیلیزی
دهۆک؛ 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 16 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 18 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە؛ 17 پلەی
سیلیزی
سۆران؛ 13 پلەی
سیلیزی
ئاکرێ؛ 15 پلەی
سیلیزی
ئامێدی؛ 10 پلەی
سیلیزی
گەرمیان؛ 18 پلەی
سیلیزی