547 کوردستان

شەپۆلە بارانەکە تا پێنجشەممە بەردەوام دەبێت

03:47 - 24/11/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەپێی زانیارییە کەشناسییەکان،  سبەی ڕۆژی سێشەممە، شەپۆلێكی لاواز و هەڕەمەکی باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕەنگە هەموو ناوچەكان نەگرێتەوە".

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارینەوە ڕایگەیاند؛  "بەگوێرەی پێشبینییەكان، درەنگانی شەوی سێشەممە بڕێک هەوری باراناوی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم‌ و عێراق دروستدەبێت و سەرەتا بارانبارین ‌و ناسەقامگیریی كەشوهەوا لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دروستدەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک‌ و زاخۆ و باکوری هەولێر و ئیدارەی سۆران ‌و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین ‌و هەندێك شوێنی سلێمانیش نمەباران دەبارێت".

باسى له‌وه‌شكردوه‌، "ئەم شەپۆلە بارانبارینە لاوازو کورتخایەن دەبێت‌ و بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت".

به‌وته‌ى گەڵۆزی، "سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی زۆر چڕى بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، ڕەنگە لەبەشێكی زۆرى ئه‌و ناوچانه‌ى بارانباریوه‌، به‌ڵام په‌ڵه‌ى نه‌داوه‌، په‌ڵه‌ بدات ‌و ئاستی ئاویش لەچەم ‌و دۆڵ‌ و ڕوبار و دەریاچەکان بەرزبێتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن