لەناو بازاڕى قەڵادزێ کارمەندێکى هاتووچۆ درایە بەر چەقۆ
06:46 - 13/05/2025
زەمەن - کوردستانى
پاشنێوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، لەناو بازاڕى قەڵادزێ کارمەندێکى هاتوچۆ لەلایەن کەسێکەوە درایە بەرچەقۆ و بریندارى کرد.
کارزان عەبدوڵا بەرێوەبەرى هاتوچۆى پشدەر لەوبارەیەوە رایگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر ماتۆڕسوارێک بە ماتۆڕەکەى لەناو بازاڕى قەڵادزێ سەرپێچى هاتوچۆى کردووە، بۆیە لەلایەن ئەو کارمەندەی خۆمانەوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا گیراوە.
گوتیشى، ئێستا کارمەندەکە رەوانەى فریاکەوتنى قەڵادزێ کراوە و ماتۆڕسوارەکەش دەستگیرکراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆکراوەتەوە.