78 کوردستان

بەپەلە.. کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

02:05 - 13/05/2025

زەمەن _ گەرمیان

 

 پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، لە سنووری ناحییەی گەرمیان، کرێکارێک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستداوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کرێکارێک لە سنووری ناحییەی مەیدان لە کاتی کارکردندا باری تەندروستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە، ناوی ئازاد حەسەن محەمەدە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢وە و دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی شارۆچکەی کەلارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن