سەرۆککۆمارى لوبنان هەڵبژێردرا و ئیسرائیل یەکەم وڵاتبوو پیرۆزبایى لێکرد
08:34 - 09/01/2025
زەمەن - جیهانى
لەدواى دووساڵ لە چۆڵبوونى پۆستى سەرۆککۆمارى لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەرلەمانى لوبنان بە دوو گەڕى هەڵبژاردن، جۆزێف عەون بە سەرۆککۆمارى وڵاتەکە هەڵبژێردرا.
ئیسرائیل یەکەم وڵاتبوو پیرۆزبایى لە سەرۆککۆمارى هەڵبژێردراوى لوبنان کرد و گیدۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە بڵاوکراوەیهكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، پیرۆزبایی لە لوبنان دەکەین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، دوای قەیرانێکی درێژی سیاسی.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلنووسیویشیەتى، هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە ببێتە مایەی سەقامگیری و داهاتوویەکی باشتر بۆ لوبنان و لوبنانییەکان، هەوەرها هیوای خواست هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ لوبنان، ببێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندییەکی باشی دراوسێیەتی لە نێوان ئیسرائیل و لوبناندا.
لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ دا، جۆزێف عەون لەگەڵ هەریەک لە ئلياس بەيسری، وەزیری پێشوتری دارایی لوبنان و جیهاد ئەزوەر، بەڕێوبەری گشتیی ئاسایشی نیشتمانی لە کیبڕکێدا بوو و لە کۆتاییدا هەڵبژاردنەکەی بردەوە.
جۆزێف عەون، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی سووپای لوبنان، بووە چواردەهەمین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و لە دوای هەڵبژاردنیشی گوتی، بەڵێن دەدەم بەزووترین کات کەسێکی شیاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بدۆزینەوە و ڕایبسپێرێن بۆ ئەم ئەرکە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی گەندەڵی و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەبینەوە.