بەپەلە.. سوودانی: ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن و 200 هەزار کەسی تێ پەڕاندووە
11:24 - 25/11/2024
زەمەن – هەرێمی
كوردستان
محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق،
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 25-11-2024، سەرۆک
وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد "ژمارەی گشتیی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن و
200 هەزار کەسی تێ پەڕاندووە، ڕێژەی دانیشتووان لە شارەکان سەدا 70.3 و لە گوندەکانیش
سەدا 29.7ـە."
سوودانی، باسی لەوەش کرد، بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی
سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و
898 هەزار و 588 خێزان و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتووەتە 5.3 تاک."
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیشی کردەوە
"ژمارەی ئەندامانی نێر لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس
واتە لە سەدا 50.1. گوتیشی، ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 623 هەزار
و 833 کەس واتا لە سەدا 49.8."