پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەی بڵاوکرایەوە
04:18 - 06/11/2024
زەمەن - هەرێمی کوردستان
بەڕێوبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم کردەوە و کەش تاڕادەیەک جێگیر دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە
ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە
لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
دەشڵێت: سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ
درووستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا، پلەكانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمار كراوەكانی
ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 21
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 21
زاخۆ :21
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 11
گەرمیان : 24