مووچەی مامۆستیانی گرێبەست دابەشدەکرێت
03:32 - 18/10/2026
زەمەن_هەواڵ
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی؛
ڕۆژی یەک شەممە ( ١٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٢ ی تشرینی یەکەم ) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .
هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦