پزیشکێکی گەنجی کورد لە ئەمریکا بوو بە یەکەم
01:17 - 19/10/2026
زەمەن_هەواڵ
خوێندکارێکی قۆناغی شەشەمی کۆلێژی پزیشکی گشتی توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە چەند تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەست بهێنێت.
(ئەلەند ساڵح عەبدوڵڵا) خوێندکاری قۆناغی شەشی کۆلێژی پزیشکیە، دوای سەرکەوتنی لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی USMLE Steps 1 and 2، توانی راهێنانی کلینیکیی دوو مانگی لە بواری نەخۆشییەکانی هەناویدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (لە شارەکانی شیکاگۆ و ئەتلانتا) بە سەرکەوتوویی تەواو بکات.
هاوکات، جگە لە بەدەستهێنانی ئەم ئەزموونە کلینیکییە، ئەلەند ساڵح بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و بەدەستهێنانی ژمارەیەکی بەرچاوی ئاماژەدانی توێژینەوەکانی (citation)، ئاستێکی بەرزی زانستی نیشانداوە و پابەندیی خۆی بۆ پەرەپێدانی زانست سەلماندووە.