233 کوردستان

كاروان یاروەیس: تائێستا ١١٥ ئیمزا بۆ پشتیوانی تەوتین كۆكراونەتەوە

03:48 - 31/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: تائێستا ١١٥ پەرلەمانتار و سەرۆكی دە فراكسیۆنی كوردستانی و عیراقی، ئیمزای هەڵمەتی پشتیوانی و فشاریان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، هەڵمەتەكە بەردەوامدەبێت تا زۆرترین پەرلەمانتار و فراكسیۆن پشتیوانی داوای موچەخۆرانی كوردستان بكەن بۆ بەبانكیكردنی موچە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، لە بەغداد سکاڵایان لەسەر هەژماری من تۆمارکردووە.

هاوکات سەعدی پیرە وتەبێژی ئەو حزبەش ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە لە سلێمانی هەژماری من ڕابگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن