80 کوردستان

كاره‌بای نیشتمانی له‌ هه‌ولێر چه‌ند رۆژێكه‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌

10:13 - 08/09/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
چه‌ند رۆژێكه‌ بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی و کەمبوونەوەی غاز، پێدانی کارەبا له‌ هه‌ولێر کەم بووەتەوە.
ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌ نیگه‌رانی هاوڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌و مۆلیده‌كان جێگای به‌شێكی كاره‌بای نیشتمانیان گرتۆته‌وه‌.
میدیای نزیك له‌ حكومه‌ت ئاشكرایكرد كه‌ تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەن کە بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی وزە لە پارێزگاکەدا. لە ئێستادا هەولێر ناتوانێت نزیکەی 50%ـی پێداویستییەکانی بۆ کارەبا دابین بکات، بەڵام کارەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە وێستگەکان و گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ باری ئاسایی خۆی.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر ئاشكرایكرد: سێ هۆکار هەن بۆ خراپبوونی دۆخی کارەبای هەولێر؛ یەکەمیان کەمبوونەوەی بڕی ئەو غازەیە کە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان دەنێردرێت کە ماوەی سێ ڕۆژە بەردەوامە.

دووەمیان سووتانی بگۆڕی 132 کەی ڤیی شەمامکە، کە بەهۆی کاتی چاککردنەوەکەیەوە پەستانێکی زۆر کەوتووەتە سەر بگۆڕەکانی دیکە و بەشێکیان بە ناچاری کوژێنراونەتەوە.

سێیەمیشیان پێدانی 300 مێگاوات کارەبایە لەلایەن سێ یەکەی بەرهەمهێنانەوە بۆ شوێنەکانی دیکەی دەرەوەی پارێزگای هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکوو چاککردنەوەی بگۆڕە سووتاوەکەی شەمامک بەتەواوی تەواو نەبێت و نەکەوێتەوە کار، ئەو فشارەی ئێستا لەسەر تۆڕەکانی دیکەی کارەبای هەولێر هەیە بەردەوام دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن