سبەینێى کۆبوونەوەیەکى گرنگ لە عێراق بەڕێوەدەچێت
08:36 - 30/10/2024
زەمەن - عێراقى
بڕیارە سبەى پێنجشەممە لە بەغداى پایتەخت کۆبوونەوەى چوارقۆڵى لەبارەى رێگەى گەشەپێدان بەڕێوەبچێت.
مەیسەم سافی،گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەی چوار قۆڵی وەزیرانی گواستنەوەی عێراق، قەتەر، ئیمارات و تورکیا سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان بەڕێوەدەچێت.
راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکان و کارەکانی رێگەی گەشەپێدان تاوتوێ دەکرێن.
گوتەبێژەکەى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق گوتیشى، پرۆژەکە تاوەکو ئێستا لە قۆناغی دیزایندایە و ئەویش لە قۆناخی کۆتاییدایە.
رێگەى گەشەپێدان درێژییەکەى 1200 کیلۆمەتر دەبێت و تێچووی 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت.