ئەردۆغان: کوردەکان برای ئێمەن. هەزار ساڵە بهیهكهوه دهژین و ئاوێتەی یەکترین
09:53 - 26/09/2026
زەمەن - بەدواداچون
ئەردۆغان، وەڵامی
پرسیارەکانی گۆڤاری Newsweekی ئەمریکی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا
سهبارهت بهوهی كه سەرەڕای گرژییەکانی سووریا، شایەتحاڵی زنجیرەیەک پێشهاتی ئەرێنیی
بووین لە بەرژەوەندی تورکیا بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەشەوە. ئەم پێشهاتە لە ڕووی
ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاوە چ واتایەک دەگەیەنێت؟ ئایا نیگەرانن لە ئهگهری هەوڵەکانی
ئەمریکا یان ئیسرائیل لە باکووری عێراق بۆ پشتیوانی کردن لە بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنە
کوردەکانی ئێران کە هەندێکیان پەیوەندی مێژووییان لەگەڵ پەکەکەدا هەیە؟، ئەردۆغان جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە تورکیای
بێ تیرۆر بۆ وڵات لە بابەتێکی پەیوەست بە کات زیاترە و ئامانجێکی ستراتیجییە.
ئەردۆغان، جەختی
لهسهر ئهوه کردەوە دەیانەوێت پرسی تیرۆر کە دەیان ساڵە گیان دەستێنێت، سەرچاوەکان
بەفیڕۆ دەدات و دەبێتە بهربهست لەبەردەم گەشەپێدانی تورکیا و ناوچەکەدا بە شێوەیەکی
بنەڕەتی لە کارنامەدا دەربهێنن و، ڕایگهیاند: "لەم ڕووەوە بڕیارەکانی پەکەکە
بە ئاڕاستەی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان بە وێستگەیەکی گرنگ دەزانین، بەڵام ئەوەی بنەڕەتیە
بریتییە لە جێبەجێ کردنی بێ کەموکوڕیی بڕیارەکان لە مەیداندا.
پێویستە ڕێکخراوەکە
بە تەواوی پێکهاتەکانیەوە چەک دابنێت، پێکهاتە نایاساییەکە پاکتاو بکرێت و ئەم پرۆسەیەش
لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتمانەوە پشتڕاست بکرێتەوە. بە هەمان تێگەیشتنەوە
چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین. یەکگرتنەوەی تهواوی پێکهاتە چەکدارەکانی ئەوێ
لەژێر پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا بۆ چەسپاندنی سەروەریی، یەکپارچەیی خاک و یەکڕیزیی
کۆمەڵایەتیی سووریا پێویستە. پشتیوانی لە بەرەوپێشچوونی ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمای
هاووڵاتیبوونی یەکسان و دامەزراندنی سیستمێک دەکەین کە تیایدا گشت گەلی سووریا بە
کوردەکانیشەوە هەست بكهن پارێزراوترن، ئازادترن و زیاتر خۆشگوزەرانن. تا یەکڕیزیی
سووریا بەهێزتر بێت، ئاسایشی ناوچەکەشمان بەهێزتر دەبێت. لە کاتی پێشهاتەکانی ئێراندا
لە نزیکەوە چاودێریی هەوڵەکانی پەکەکە/پژاک دەکەین بۆ کەڵک وەرگرتن لەو بارودۆخەی
دروستبووە. دەبێت پرسە ناوخۆییەکانی ئێران بە دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی لەلایەن
گەلی ئێرانەوە چارەسەر بکرێن. جووڵاندنی هێڵە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، ئێران و تەواوی
ناوچەکەمان پهلكێشی ناسەقامگیرییەکی درێژخایەن دەکات. نابێت ڕێگە بەمە بدرێت".
وتیشی:
"کوردەکان برای ئێمەن. هەزار ساڵە بهیهكهوه دهژین و ئاوێتەی یەکترین. خۆشیمان
یەکە. هەمیشە دەڵێم وەک کورد، عەرەب و تورک وەک گۆشت و نینۆکین. ئارامیی، ئاسایش و
خۆشگوزەرانیی برا کوردەکانمان لە حیساباتی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان یان هێزە دەرەکییەکان
جیا دەکەینەوە. پێوەری تورکیا ناسنامەی نەتەوەیی نییە، بەڵکو تیرۆر، توندوتیژیی و
هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانییمان. بڕوامان وایە نابێت ڕێگە بدرێت هیچ پێکهاتەیەک
لە ناوچەکەماندا لە جەنگە بەوەکالەتەکانی وڵاتانی دیکەدا بەکاربهێنرێت".
سهبارهت به ڕێککەوتننامەی
هاوبەشی بەرگریی مەککە، ئەردۆغان ڕایگهیاند: "دروست نییە ڕێککەوتننامەی هاوبەشی
بەرگریی مەککە وەک هاوپەیمانییەک هەڵبسەنگێندرێت کە دژبە ئێران، ئیسرائیل یان هەر
وڵاتێکی سێهەم پێکهێنراوه. ئەم ڕێککەوتننامەیە دەربڕینی ئەو بەرپرسیارێتییە هاوبەشەیە
کە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی پارێزراوتر، ئاشتییانەتر و خۆشگوزەرانتر لە ئەستۆمان
گرتووە".