لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
01:49 - 29/10/2024
زەمەن -عێراق
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە
پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، دواى ئەوەى کۆبوونەوەى ئاسایى خۆیان ئەنجامداوە
بڕیاریانداوە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، دانیشتنی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی
سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران بەڕێوەبچێت.
هەروەها دەڵێت: سەرۆكی
ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە وەكالەت، بانگهێشتى ئەندامانى ئەنجوومەنەکە دەكات بۆ
دانیشتنێکەى رۆژى پێنجشەممە كە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە
نزیکەی یەک ساڵ لەمەوبەر، بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و بە تۆمەتی ساختەکردن لە
نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.