490 جیهان

ئێران لەبارەى هێرشەکەى شەوى رابردووى ئیسرائیل راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

08:33 - 26/10/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرۆک ئەرکانى ئێران دەڵێت، فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراقەوە هێرشیان کردووە و بە دووریی 100 کیلۆمەتر لە سنووری ئێران مووشەکیان هاوێشتووە.

 

سەرۆکایەتى ئەرکانى ئێران ئەوەشى راگەیاندووە، ئیسرائیل سوودى لە دەسەڵاـى ئەمریکا لە عێراق وەرگرتووە، بەڵام توانیویانە رێگرى لە فڕۆکەکانى ئێران بکەن سنوورى ئێران ببەزێنن.

 

لەهەمانکاتدا سوپاى پاسداران رایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەى لە هێرشەکەى شەوى رابردووى ئیسرائیل کوژراون گەیشتووەتە چوار کەس کە هەر چواریان ئەفسەرن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل هێرش کردنەسەر ئێرانى بە گرنگ ناوبرد و گوتى، گورزێکی سەرەتایى بووە بۆ لێدان لە پێگە ستراتیجییەکانی ئێران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن