446 کوردستان

هەڵبژاردن دوادەخرێت؟

12:52 - 09/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: دڵنیایی دەدەین بەسەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندید و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر کە بتوانین سەربەخۆیی و بێلایەنی هەڵبژاردنەکە مسۆگەر بکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ سەرجەم حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکان بە یەک دووری دەوەستین، کە ئەمەش بۆ گەرەنتیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەسە.

ڕاشیگەیاند، سەرجەم ئەو تاقیکردنەوە و ئامادەکارییانەی بە نوێنەرایەتی حزب و هاوپەیمانی و رێکخراوەکان ئەنجامدراون سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و دەتوانین بڵێین ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروست.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن