تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکرێت
11:25 - 02/10/2024
زەمەن _ سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ڕایگەیاند: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکەن و لە ساڵى نوێوە تەنها لەرێگای کارتی نیشتیمانییەوە مامەڵەکان رایی دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەنهوه بەزوترین کات کارتی زانیاری دەربکەن، چونکە تاوەکو 31ـی 12ـی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکەن.
هەروەها ئەوەشی وتووە: پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی کارتی نیشتیمانیان دەرنەکردوە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارتەکانیان دەربکەن، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارەوە کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن.