عێراق خۆی ئامادە دەکات
05:11 - 29/09/2024
زەمەن - عێراق
شانەی ڕاگەیاندنی
ئەمنی دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق خاوەنی توانایەکی بەرزە بۆ پاراستنی ئاسایش و
سەلامەتی وڵات، هاوکات ئاماژە بە بوونی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت و تەرخانکردنی
پارەی پێویست دەکات بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی لە ڕێگەی کڕینی سیستەمی نوێ و پێشکەوتوو
و مۆدێرن.
لیوا "تەحسین
خەفاجی"سەرۆکی شانەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەوڵێکی زۆر لە سەرکردایەتی
سیاسی و سەربازی هەیە،بەسەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی " فەرماندەی گشتیی
هێزە چەکدارەکان،بۆ زیادکردنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی.
"خەفاجی " ڕاشیگەیاند: پارەیەکی زۆر
لەلایەن دەوڵەتەوە تەرخانکراوە بۆ پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی عێراق و کڕینی ڕاداری پێشکەوتوو
و سیستەمی مووشەکی پێشکەوتوو، ئەوە جگە لە باشترکردنی تواناکانی ئێستا لەڕێگەی ڕاهێنانی
بەردەوام و کڕینی چەکی نوێ.
ئاماژەی بەوەشدا
: کە دروستکردنی توانای بەرگری ئاسمانی پێویستی بە کات و هەوڵی دارایی بەرچاو هەیە،
بەڵام ئەوە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی حکومەتە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی وڵات.
وتیشی : هەوڵ و
خواستێکی زۆر لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە هەیە بۆ تەرخانکردنی بودجە
بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی بەرگری
ئاسمانی.
ئاشکراشیکرد : کە
لێک تێگەیشتن و هاوکاری زۆر لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتووەکان لەم ڕووەوە کراوە، وەک کۆمپانیاکانی
کۆریای باشوور، کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دابین دەکەن و لەوبوارەوە کێبڕکێ لەگەڵ سیستەمی
جیهانیدا دەکەن.
هەر لە درێژەی
قسەکانیدا "خەفاجی " جەختی کردەوە : کە سوپای عێراق توانای بەرزی هەیە،و
جۆرەها ئامێری هەیە، لەوانە سیستمی ڕووسی و کۆری و ئەمریکی و ڕاداری فەرەنسی،کە ئەمەش
توانای پاراستنی ئاسمانی و ئامانجە گرنگەکان بەهێزدەکات، جگە لەوەش گرنگی پێدان بە
ڕاهێنانی بەردەوامی سەربازی.