سودانی نزیکەی ٥٠ پهرلهمانتاری کۆنتڕۆڵکردوە.. مالیكی و سودانی جەنگێكی توند كەوتۆتە نێوانیان
03:45 - 10/09/2024
زەمەن - عێراقی
-مالیكی و سودانی جەنگێكی توند كەوتۆتە نێوانیان
-مالیكی بیر لە
دانانی تەڵە دەكاتەوە بۆ سودانی سەرۆكوەزیران
-دەیەوێت سودانی
داماڵێت لە تەواوی دەسەڵاتەكانی"
..................
لەگەڵ نزیكبونەوەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە بەهاری ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت. تادێت
ململانێی نێوان سودانی و مالیكی توندتر دەبێت.
چاودێران كە
ململانێكە بە جەنگێكی
سارد ناو دەبەن، دەڵێن جەنگەكە حاڵی حازر دەستیپێكردووە و مالیكی هەوڵی پەلەكردنی
زیاتر دەدات لەو جەنگە, كە یەكێك لە گۆڕەپانەكانی، خۆی لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن
دەبینێتەوە.
رۆژنامەی
شەرقلئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نوسیویەتی ئەوەی مالیكی دەیەوێت بیكات بۆ خستنی
هاوڕێی پێشوی(سودانی)، داڕشتنی یاسایەكی نوێیە، كە سەرۆكی حكومەت دادەماڵێت لە هەموو
دەسەڵاتێك و بەكارهێنانی تواناكانی دەسەڵات لە هەڵبژاردندا.
بڕیارە ساڵی
داهاتو عێراقییەکان نوێنەرەکانیان لە پەرلەمان هەڵبژێرن، بەڵام نوری مالیکی، پاڵپشتی
ئهوه دەکات زوتر بكرێت، لە هەردو حاڵەتەکەدا یاریزانەکان دانوستان لەسەر یاسایەکی
نوێی هەڵبژاردن دەکەن.
نزیكەكانی مالیكی
و ئەوانەی كاریان كردووە لە داڕشتنی پێشنیازەكاندا دەڵێن: مالیكی بیر لە دانانی كۆمەڵێك
تەڵە دەكاتەوە بۆ سودانی، كە چاوی لە بەدەستهێنانی ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتیە.
سەركردەیەكی
ئاگاداری شیعە، كە پێیوایە سودانی چانسی سەركەوتنی زۆرە, دەڵێت: ناوبراو هەنگاو بەرەو
پێكهێنانی هاوبەشیی بەرهەمدار دەدات، كە پەیوەندی بە رێككەوتنەكانی هێوركردنەوەی دۆخەكەو
روخسارێكی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، وەك بنەمایەك بۆ پاراستنی لایەنی كەمی
سەقامگیری لە عێراق.
ئەو کەسانەی لە
ماوەی دو دەیەی ڕابردودا لەگەڵ مالیكیدا کاریان کردوە و دژایەتیان کردوە، دەڵێن،
"مالیکی هونەرەکانی سیاسەت، زیاتر لە کەسانی دیکە فێربوە"، مانۆڕکردن و
جوڵەی ڕێکوپێک لە نێوان جەمسەرەکاندا دیارترین هونهره کە ئەو لێی شارەزایە، جگە
لە "لایەنگری تائیفی و گومانی تا ئەوپەڕی"، کە هەمو "شیعەی خۆپەرست
و ترسناک" بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
سودانی نزیکەی ٥٠
پهرلهمانتاری کۆنتڕۆڵکردوە
سیاسەتمەداران دەڵێن،
سودانی دوای دو ساڵ لە حوکمڕانی، ئێستا نزیکەی ٥٠ پهرلهمانتاری کۆنتڕۆڵکردوە کە
"بە کردەوە" لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایانداوە و دهڵێن، "هەمو پهرلهمانتارێك
هاوبەشێکی ئەگەرییە" لە بلۆکی نوێی سودانی لە پەرلەمانی داهاتودا.
رۆژنامەكە نوسیویشیەتی
كە زۆرێك باس لە سێ بژاردە دەكەن لەبارەی كۆتایهاتنی ئەو جەنگە ساردە.
بژاردەی یەكەم:
سودانی سەركەوتوو دەبێت لە جەنگەكە.
بژاردەی دووەم: یان
سودانی رێككەوتن لەگەڵ مالیكی دەكات بە سەرپەرشتی لایەنی سێیەم.
بژاردەی سێیەم: یان
رەنگە یەكێكیان بەشكستێكی گەورەوە لێی بچنە دەرەوە.