ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
12:58 - 03/09/2024
زەمەن - عێراق
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ دوو ماددەی هەموارکراوی یاسای باری کەسی دەکات.
ئەمڕۆ ٣ی
ئەیلوولی ٢٠٢٤، ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی دووەمە
بۆ دوو ماددەی هەموارکراوی یاسای باری کەسی عێراق، ئەمەش سه‌ره‌ڕای
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی شه‌قامی عێراق و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
له‌باره‌ی پرۆژه‌یاساكه.
بەپێی
زانیارییەکان، كارنامه‌ی
دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌ش بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت، له بڕگه‌ی یه‌كه‌م، ماددەی پێنج لە پرۆژە
یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراوی سەردەمی ڕژێمی بەعس دەخرێتە
دەنگدان.
بەپێی
کارنامەکە، دواتر
ماددەی پازده‌ی پرۆژە یاسای بە کرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەنگی لەسەر دەدرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌م، هەمواری ماددەکانی دوو و ده‌ی یاسای باری کەسی ده‌خرێته دەنگدان،
هه‌روه‌ها دواتر، خوێندنەوەی یەکەم بۆ بیست ماددەی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنکردنی
بە زۆرەملێ ده‌کرێت و له كۆتاییشدا، خوێندنه‌وه بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی خاوەندارێتی
فیکری و خوێندنەوەی تەواوکاریی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت.