276 عیراق

بەهۆی گەرماوە رۆژێک پشوو راگەیەندرا

06:23 - 08/07/2024

زەمەن - عێراقی

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە رۆژی پێنجشەممە لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی فەرمی.

 

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی پێنجشەممە 11ی تەمموز، لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت.

 

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، هۆکاری پشووەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو رۆژەدا، کە بەپێی پێشبینییەکانی 50 پلە تێدەپەڕێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن