436 کوردستان

لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە کۆمەڵە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

02:50 - 11/07/2019

"زەمەن"

دوایی تۆپارانکردنی بارەگاکانیان لە لایەن ئێرانەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمەڵە لە راگەیەندراوێکدا برینداربونی دوو پێشمەرگەی راگەیاند.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە کە تۆپبارانکردنەکە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاندوە و لە ئەکامدا دوو پێشمەرگە بریندرابوون و برینی یەکێکیان قورسە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.


دەقی راگەیەندراوەکە:


راگەیاندنی ژمارە ٤ی ستادی نیزامیی کۆمەڵە لەبابەت تۆپبارانەکانی ئەمرۆی سپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
دۆستان و دلسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان پێش نیوەرۆی  ئەمرۆ پێنج شەممە٢٠ی پووشپەر و بۆ رۆژەی دووهەم فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران بنکەیەکی هێزی سەرسنووری کۆمەڵەیان لە دۆڵی رۆست لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردمان کرد.
لە ئاکامی ئەم بۆردمانەدا کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند بێجگە لە زەرەروزیانی ماڵی دوو پێشمەرگەی قارەمانی کۆمەڵە بریندار بوون کە بەداخەوە برینی یەکێک لە هاورێیانمان قورسە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
ستادی نیزامیی کۆمەڵە
٢٠ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن