زانیاری نوێ لە بارەی بۆچونی بەغدا لەسەر مووچەی هەرێم
01:41 - 29/08/2023
زەمەن – هەولێر
تائێستا نیەتی جدی لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە بۆناردنی بەشە بودجەی هەرێم بەگوێرەی
یاسای بودجەی عێراق بەدیناكرێ و پێشنیارێكی نوێیان بۆهەرێم ناردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی "زەمەن" لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوەو
دەستی كەوتووە؛ بەغداد ئامادەیە مانگانە ٥٩٨ ملیار دینار وەکو قەرز بۆ مووچە بنێرێت،
بەڵام ھەرێم بەو بڕە پارەیە رازی نییە و داوای زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار دەکات.
سەرچاوە تایبەتەكەی "زەمەن" وتی: بەغدا دەڵێ تاکو ئەوکاتەی کێشەکانی
نێوان بەغداد و ھەولێر چارەسەردەبن، بەڵام حکومەتی ھەرێم بەو بڕە پارەیە رازی نییە.
هۆكاری رازینەبوونی ئەو بەشە پارەیە لەلایەن هەرێمەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
كە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بەشی مووچەی فەرمانبەران و خەرجی رۆژانەی فەرمانگەكان و
خزمەتگوزاریەكانی هاونیشتیمانیان ناكاو هەرێم مانگانە پێویستی بە زیاتر لە
ترلیۆنێك دینار بۆ خەرجی مووچەو خزمەتگوزاریەكان.
سەرەتای ئەم مانگە شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، لەسەردانیدا بۆ
هەرێم راپۆرتێکی لەبارەی خەرجی و داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکردووە و ئاڕاستەی
وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە، وەزارەتی داراییش دوای بەراوردکاری و لێدەرکردنی خەرجی
و داھاتەکانی ھەرێم، راپۆرتەکە بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرزدەکاتەوە.