ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەى 400 ملیار دینارەکەى هەرێمەوە بڕیار دەدات
09:06 - 23/05/2023
130 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن-ئابووری
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە
و لەبارەى 400 ملیار دینارەکەى هەرێمەوە بڕیار دەدات.
بەگوێرەى خشتەى کۆبوونەوەکانى، ئەمڕۆ سێشەممە
دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی مستەفا سەنەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق،
کە لە دژى سەرۆکوەزیرانى عێراق تۆمارى کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەى دوو بڕیارى حکومەتى
عێراق بۆ ناردنى 400 ملیار دینارەکەى پشکى هەرێمى کوردستان، کە یەکەمیان تایبەتە بە
ناردنى 400 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵى و دووەمیشیان تایبەتە
بە ناردنى هەمان بڕە پارە وەکو قەرز لەلایەن بانکى بازرگانیى عێراقەوە (تی بی ئای)
کۆدەبێتەوە
پەىرلەمانتارەکە لەسکاڵاکەیدا باسی لەوەکردوە،
کە ناردنى 400 ملیار دینارەکە پێچەوانەی بڕیارێکى دادگاى باڵاى فیدراڵییە کە لە
25ـى کانوونى دووەمى 2023، دەریکردووە و هەروەها ئەو بڕیارانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى
بە نادەستوورى لە قەڵەم داوە، کە تایبەتن بە ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان لە ساڵانى
2021 و 2022.
هەروەها وابڕیارە سبەى رۆژی چوارشەممە دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی دوو سکاڵای دیکە
لە دژی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، یەکێکیان پەیوەستە بە درێژکردنەوەی وادەی یاسایی
پەرلەمانی کوردستان و لەسەر د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، لەگەڵ
سکاڵایەکی دیکە تایبەت بە داواکردنەوەی پارەی کۆبۆنی 18 ساڵی خۆراکی دانیشتووانی هەرێمی
کوردستان.